کزپتەری هەڵگری فەرماندەی پۆلیسی کرماشان لە بەرزاییەکانی داڵاهۆ تووشی رووداوێک بوو و پێنج کەسی تێدا بووە کە گواستراونەتەوە بۆنەخۆشخانە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە لە پرسی فەلەستین دا لەگەڵ کەس تەعارفمان نییە و بەرپرسانی ئێرانی هەمیشە بە شانازیەوە دەڵن کە پشتیوانی فەلەستینن.
سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایگەیاند:ئێمە دەزانین قووڵایی ستراتیژیی كورد لە بەغدادە، بۆیە دەمانەوێت لەو رێگەیەوە ھەوڵ بۆ بەھێزتركردنی پێگەی ھەرێم بدەین.
شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا نەگەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر ناردنی پشکی هەرێم و گەڕانەوە هەرێمی کوردستان.
پەرلەمانتارێکی سەر بە هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق هۆشداریی دا کە ئەمریکا دەیەوێت هێڵی سنووریی عێراق و سووریا دابخات.
وەزارەتی بەرگری تورکیا پاگەندەی کرد کە دوو چەکداری هەڵاتووی پەکەکە لە قەندیل، لە سنووری پیشخابوور خۆیان بە دەستەوە داوە.
بەرپرسێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، بە ئاماژە بە خۆپیشاندانی خەڵکی کەرکووک بە گڕانەوەی پارتی بۆ ناوەندی ئۆپراسیۆنیی پێشووی خۆی لە ئەو پارێزگا، وتی: ئەو خۆپیشاندانە تا هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی فیدراڵ سەبارەت بە رادەست کردنی ئەو ناوەندە بە پارتی، درێژەی دەبێت.