لەگەڵ دەست پێکردنی دانوستانە چڕوپڕەکان لە نێوان باڵە سیاسییەکانی عێراق لە پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی، هاوکێشەی پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتوو دیسان بەرەوڕووی خاڵێکی هەستیار بۆتەوە و ڕکابەری بۆ مانەوە یان نەمانەوەی سوودانی لە سەرۆکوەزیریدا گفتوگۆکانی ئاڵۆزتر کردووە.